
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئابوورییەکان "کارێکی تیرۆریستییە" و دەبێت وەک تیرۆریزم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی وەزارەتی ناوخۆی لە بەغدا کرد و بە ئامادەبوونی عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکە سوودانی جەختی لەوە کردووەتەوە پێویستە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان خێرا و کاریگەر بن لە دۆزینەوەی تاوانەکان، بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو پاڵپشتییەی کە حکومەت پێشکەشی دەزگە ئەمنییەکانی دەکات".
ئەمەش بزانە: سوودانی پێیوایە، وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ کارێکی تیرۆریستی دەکرێت، دەبێت بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئابوورییەکانیش بکرێت، پێویستە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بەجۆرێک بن کە پارێزگاری لە ڕەوتی پڕۆژەکانی گەشەپێدان بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 12 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
خوێن و ئاگر لە دنیپرۆ؛ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکارانی تەقاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
16 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






