
ئاڤا دیجیتاڵ
بەریتانیا پڕۆژەیەکی نوێی بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە پێشنیار کردووە؛ بەپێی نێوەڕۆکی پرۆژەکە، دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەلەستین دروست بکرێت و سەرکردە باڵاکانی حەماسیش کەرتی غەززە بەجێبهێڵن.
وێنە گەورەکە: "دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پرۆژەیەکی بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە پێشنیار کردووە کە لە پێنج ماددە پێکهاتووە. یەكێک لە ماددەکانیش دروستکرنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ فەلەستین لە کەرتی غەززە". ڕۆژنامە فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی وای نووسیووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ماددەیەکی پڕۆژەکە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و بەردانی بارمتەکانە، هەروەها لە ماددەیەکی دیکەی پڕۆژەکەشدا، داوای ئەوە دەکات کە سەرکردەکە باڵاکانی حەماس، غەززە بەجێبهێڵن.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پڕۆژەکەی خستووەتە بەردەم بەرپرسانی فەلەستین و ئیسرائیل، تاوەکو گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکەن.
باکگراوند: هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە؛ سەرەڕای ئەوەی هێشتا گرژییەکانی نێوانیان بەردەوامە و بە هێرش وەڵامی یەکتری دەدەنەوە. بەپێی دوایین ئامارەکانیش تاوەکو ئێستا زیاتر لە26 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و زیاتر لە 64 هەزار کەسیش بریندار بوونە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




