
گروپێكی چەكداری نوجەبا لە بەغدای پایتەخت- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
یەکێک لە دیارترین گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، "ڕەنگە حکومەتی عێراق لە قۆناغی داهاتوودا "ئاڵای سپی" لە بەرامبەر دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا هەڵبکات، بەڵام ئەوان بەبێ دەنگی نامێننەوەو هەڵوێستیان دەبێت.
وێنە گەورەكە: گوشاری گرووپە چەکدارەرکانی عێراق بۆ سەر حکومەتەکەی سوودانی پەیوەست بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامە. لە میانی سەردانەکەی بۆ واشنتن سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی پشتڕاستکردەوە لیژنەیەکی دووقۆڵی بۆ ڕێکخستنەوەی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی پێکهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: فیراس یاسر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە ڕایگەیاند: دۆسیەی دوورخستنەوەی هێزە ئەمریکا لە عێراق بە سەرۆکوەزیران سپێردراوە، ئەویش بەڵێنی بە چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپەکان و پەرلەمان و خەڵک داوە ، کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە دەکات.
زانیاریی زیاتر: فیراس یاسر ئاماژە بەوە دەکات "دروستکرنی گوشار پاڵ بە ئەمریکا دەنێت تاوەکو هێزەکانی لە عێراق بکێشێتەوە، یەکێک لەو گوشارانەش گرووپە عێراقییەکانن. ئەگەر حکومەت لە ئەنجامی ئەو گوشارانە "ئاڵای سپی" هەڵبکات، ئەوا گرووپەکان هەڵوێستی خۆیان دەبێت".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 9 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
خوێن و ئاگر لە دنیپرۆ؛ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکارانی تەقاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
13 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






