
هێلیكۆپتەری بیڵ 412- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ئەمریكا 12 هێلیكۆپتەر بە عێراق دەفرۆشێت، ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت "لیژنەكەیان پێشتر ئاگاداری ئەو گرێبەستە نەبووە و لێكۆڵینەوە دەكات".
لێدوانی فەرمی: تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند: عێراق گرێبەستی لەگەڵ ئەمریکا کردووە بۆ کڕینی 12 هێلیكۆپتەری جۆری بیڵ 412، نۆ فڕۆکەی جۆری بیڵ 407.هەروەها ئەمریکا بە دیاری هێلیكۆپتەرێكی جۆری بێل 505، پێنج فڕۆکەی جۆری بیڵ 412 بۆ مەشق و ڕاهێنان پێشکەشی عێراق کردووە.
زانیاریی زیاتر:گرێبەستی کڕینی ئەم هێلیكۆپتەرانە لەکاتی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە بۆ واشنتن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان کە نزیکە لەچوارچێوەی هەماهەنگی گوتویەتی "لیژنەکەیان هەوڵدەدات لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوبەرپرسانە بکات کە گرێبەستەکەیان کردووە، لەبەر ئەوەی لیژنەکەیان پێشتر ئاگاداری نەبووە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی چووە ئەمریكا و دۆسییەی ئەمنی، ئابووری، بانكەكان، وزە و ژینگە، لە ئەجێندای کۆبوونەوەکانی بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێلیكۆپتەری جۆری بیڵ 412 بۆ كاری سەربازی و مەدەنی بەكاردێت و لەساڵی 1981 ەوە لە لایەن كۆمپانیای "بیڵ" ەوە دروستكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 11 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
خوێن و ئاگر لە دنیپرۆ؛ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکارانی تەقاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
15 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





