
دیمەنێكی هێرشەكە كە گرووپەكە بڵاویانكردووەتەوە
ئاڤا نیوز
گرووپێكی چەكداری عێراقی ڕایگەیاند بنكەیەكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلیان لە ناوچەی ئیلات بە درۆن كردووەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "مقاوەمەی ئیسلامی عێراق" ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی ئیلات و هێرشەكە لە ڕێگەی درۆنەوە بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێرشە لەكاتێكدایە، هەمان گرووپ دوێنێ ڕایگەیاند بەندەری حەیفایان لە ئیسرائیل بە مووشەكی كرووز كردووەتە ئامانج، ئەویش بەگوتەی خۆیان وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە.
وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، كە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێكردووە، گرووپە چەكدارە شیعەكان لە عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن، بەردەوام بە مووشەك و درۆن هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل، لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل ئەو گرووپانە لەناوخۆی وڵاتەكانیان دەكاتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە




