
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ و زیادبوونی بەردەوامی بەرهەمهێنان و بەکارهێنان و کارکردن و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردین، ڕێژەی گازە گەرمەکان لە بەرگەهەوادا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواوە لە ماوەی 144 ساڵدا بە ڕێژەی لەسەدا %45 زیادی کردووە.
چیرۆكی سەرەكی: بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی ئۆقیانووس و بەرگەهەوا (NOAA) کۆکراونەتەوە، ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) لە بەرگەهەوادا لە دەوروبەری 200 بۆ 28ppm (گەردیلە لە ملیۆنێکدا)، ئەو پلەیە لە ماوەی 400 هەزار ساڵی ڕابردوودا بووە بەر لەوەی جیهان بچێتە نێو قۆناغی پیشەسازی و درووستبوونی کارگە سووتەمەنییەکان.
زانیاری زیاتر: گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە یەکێکە لە گازە سەرەکییەکانی بەهۆی زۆری دەردانی دووکەڵی ناوچە پیشەسازییەکانەوە دروستدەبێت، لە ساڵی 1880دا نزیکەی 291 ppm بووە، بەڵام ئەم رێژەیە لە ساڵی 2023دا بۆ 45% زیادیکردووە بووە بە 421 ppm.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: بەرزبوونەوەی ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کاریگەری لەسەر زۆرێک لە رووداوە سرووشتییەکانی کەشوهەوا هەیە، بە گوێرەی زانیارییەاکنی پرۆفیسۆر حوسێن تۆرۆس، شارەزا لە بواری کەشناسی "شەپۆلەکانی کەشوهەوای گەرم و سارد، لافاو، توانەوەی سەهۆڵبەندان کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریاکان هەیە، ئێمە گەورەترین کاریگەری زیادبوونی کاربۆن دەبینین".
کاتێک بەرواردێک لە پلەکانی گەرما دەکەین لەسەر ئاستی جیهان لەنێوان ساڵانی1880 تاوەکو ئێستا." "دەبینین کە پلەی گەرمیی بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زیاتر لە یەک پلە بەرزبووەتەوە". پڕۆفیسۆر تۆرۆس، باسی لەوە کردووە.
چارەسەرەکان: بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، پێویستە رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوای زەوی کەمبکرێتەوە، بەوەی کە سەرچاوەی سەرەکی وزەی زەوی خۆرە، تیشکی درێژی شەپۆلی کورت لە خۆرەوە بە ئاسانی بە گازی ناو بەرگەهەوادا تێدەپەڕێت، پرۆفیسۆر تۆرۆس وایگوت.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواوە، بڕی گازە گەرمەکانی ناو بەرگەهەوای زەوی و ئەو تیشکە درێژانەی لە زەویەوە دەردەچێت، دەهێڵێتەوە "لەگەڵ زیادبوونی مانەوەی رێژەی ئەو تیشکانە، زەوی گەرم زیاتر گەرم دەبێت، هەر ئەمەش وادەکات پلەکانی گەرمای زەوی لەگەڵ تێپەربوونی کات بەرزتر ببێتەوە".
هەربۆیە، پێویستە رێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەواوە کەم بکەینەوە،" ئەگەر توانیمان ئەمە بکەین جیهان لە گەرم بوون رزگاردەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
14 قوتابی كورد لە زەمالەی خوێندنی وڵاتی چین بەشدار دەبن
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دەم پارتی: پێویستە کۆمیسیۆن بیروڕای ئۆجەلان وەربگرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا: لەگەڵ عێراق کاردەکەین بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
19 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرەکەی هەڵەبجە سەدان هێکتار زەوی سووتاندووە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی ئاو و کارەبا لە ئێران پشووی فەرمی لە 10 پارێزگا ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەنگەسەر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە 50 دۆنم زەوی دەسووتێت