سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئێران داكۆكی له "گرنگی"ـی په‌يوه‌نديی نێوانیان دەکەن
- کوردستان
- 2024-05-07

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئێران هەردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باش لەنێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد.
وێنە گەورەکە: له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ تاران، به‌يانيى ڕۆژی سێشه‌ممه 07-05-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبوونه‌وه و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران تاوتوێ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيهتيى بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا.
لەلایەکی دیکەوە: هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
سووریا دەروازەی یەعروبییە لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە






