
قەزای شنگال. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق وەزارەتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕادەسپیرێت، ئاماری ورد لەبارەی ژمارەی ئاوارەکانی شنگال بداتە سندووقی ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە، بە مەبەستی دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 7-5-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی چاودێریکردنی بارودۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ڕاسپارد ئاماری ورد بداتە پارێزگای نەینەوا، سندووقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا لەبارەی ژمارەی ئەو خێزانانەی لە شنگال ئاوارە بوونە، بە تایبەت ئەوانەی لە کەمپەکان نیشتەجێ بوونە".
زانیاریی زیاتر: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ئاماژە بەوە دەدات، پێدانی ئەو ئامارە بە ئامانجی ئەوەیە "دیزاینێک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون ئامادە بکرێت، لەگەڵ دیاریکردنی ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوونی شایستە کە پێویستە بۆیان بەردەست بێت".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن