ئیسرائیل گەمارۆی ڕەفەحی داوە و نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل گەمارۆی ڕەفەحی داوە و نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات

دیمەنێكی ڕەفەح- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل بە تانک و زرێپۆش گەمارۆی ڕەفەحی داوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات "هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ ناوچەی ڕەفەح کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئیسڕائیل ئامادەکاری تەواوەتی کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی ڕەفەح و بە تانک و زرێپۆش گەمارۆی داوە، ناوچەکەش ملیۆنێک و 400 هەزار ئاوارەی غەززەی لێیە.


لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح دەبێتە هۆی کارەساتیی مرۆیی.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسڕائیل دڵنیایی دەدات "ئەگەر هێرش بکەنە سەر ڕەفەح هیچ زیانێک بە هاووڵاتییان ناگەیێنن و ئامانجیان لەناوبردنی چەکدارانی حەماسە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان