سەرقاڵکردنی منداڵان بە مۆبایل لە کاتی نانخواردن کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستییان دەبێت
- بژاردە
- 2024-05-13

منداڵێک لە کاتی نانخواردن سەیری مۆبایل دەکات. وێنە: umiami health
ئاڤا نیوز
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەتووە، سەرقاڵبوونی منداڵ بە مۆبایل و سەیرکردنی تەلەفیزیۆنەوە لەکاتی خواردن، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: توێژەرانی زانکۆی مینهۆی پورتوگالی بۆیان دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی ئامێرە زیرەکەکان بەکاردەهێنن یان سەیری تەلەفیزیۆن دەکەن لە کاتی نانخواردندا، ئەگەری زیادبوونی کێشیان بە ڕێژەی %15 زیاترە بە بەراورد بەو منداڵانەی کە بەدەم ئامێرە زیرەکەکانەوە نان ناخۆن.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: تیمێکی زانکۆکە لێکۆڵینەوەیان لە خووی خواردنی 735 منداڵ کردووە، کە تەمەنیان لە نێوان شەش بۆ 10 ساڵدایە و پرسیاریان لە منداڵەکان و دایک و باوکیان کردووە، لەبارەی ئەو خواردنانەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا خواردوویانە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، کاتێک منداڵان سەیری تەلەفیزیۆن یان مۆبایل دەکەن و نان دەخۆن، بەردەوام دەبن لە خواردن، چونکە شاشەکان سەرقاڵیان دەکەن و هەست بە تێربوون ناکەن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
مالیكی سەرۆكایەتیی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم





