
پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نرخی زێڕ لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە. بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە ساڵی داهاتوودا بگاتە 5 هەزار دۆلار
ئاڤا نیوز
شەڕی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا کاریگەریی دراماتیکی لەسەر بازاڕە جیهانییەکان دروستکردووە، بەتایبەتی لەسەر نرخی کانزا گرانبەهاکان و دراوە ئەلیکترۆنییەکان. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە، هاوکات بازاڕی کریپتۆکارێنسییەکان زیانی گەورەی بەرکەوێت.
هۆکارە زانراوەکان؛ ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیکییەکان و ناجێگیریی ئابووریی جیهانی، نرخی زێڕیان بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزکردووەتەوە. ئەمڕۆ، مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە نزیکەی 817 هەزار دینار. هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی بازرگانیی نێوان واشنتۆن و پەکین؛ کاتێک چین بڕیاریدا هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان سنوردار بکات، ئیدارەی ترەمپ پێناسی گومرگی زیاتری بەسەر کاڵا چینییەکاندا سەپاند. ئەمەش وەبەرهێنەرانی هانداوە کە ڕوو لە زێڕ بکەن وەک "پەناگەیەکی ئارام".
نرخی لیرەی زێڕیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە؛ نرخی یەک لیرەی عەیارە 21 (5 غرام) گەیشتووەتە 600 دۆلار، لە کاتێکدا لیرەی عەیارە 22 (7.2 غرام) بە 915 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو لە مانگی 10دا، هەمان لیرە بە 540 دۆلار بوو.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نرخی زێڕ لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە. بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە ساڵی داهاتوودا بگاتە 5 هەزار دۆلار، لە کاتێکدا گۆڵدمان ساکس پێیوایە دەگاتە 4 هەزار و 900 دۆلار.
نرخی زیویش بەهەمان شێوەی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی ئۆنسەیەک گەیشتووەتە نزیکەی 50 دۆلار. ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زیو بگاتە ئەم ئاستە. هۆکاری سەرەکی ئەمەش بۆ زیادبوونی خواست لەسەر زیو لە پیشەسازییەکانی وەک دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، پانێلی وزەی خۆر، و پێداویستییە پزیشکییەکان دەگەڕێتەوە.
خواستێکی زۆر لە بەریتانیا لەسەر زیو دروست بووە، بەڵام بەهۆی کەمیی کانزاکە لەو وڵاتەدا، بازرگانان ناچارن لە ئەمریکا زیو بکڕن و بە کەشتی بیگوازنەوە بۆ لەندەن. ئەم پرۆسەیە و مامەڵە هەواییەکان نرخی زیویان زیاتر بەرزکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکە؛ بەپێچەوانەی کانزا گرانبەهاکانەوە، بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان هەفتەیەکی کارەساتباری بەڕێکرد. نرخی بیتکۆین و ئیسریۆم و دراوەکانی تر دابەزینێکی بەرچاویان بەخۆوە بینی. بەهای بیتکۆین بۆ نزیکەی 111,200 دۆلار دابەزیوە.
زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا حیسابەکانیان سفر بووەتەوە و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە. تەنانەت حاڵەتی خۆکوشتنیش لە ئەوروپا ڕوویداوە، کاتێک کەسێک دوای ئەوەی لە ماوەی کاتژمێرێکدا 40 ملیۆن دۆلاری زیان کرد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرەڕای ئەم زیانە گەورانە، هەندێک وەبەرهێنەری گەورە قازانجیان کردووە. بۆ نموونە، بارۆن ترەمپی تەمەن 19 ساڵ، کوڕی بچووکی دۆناڵد ترەمپ، لەم هەفتەیەدا 90 ملیۆن دۆلاری لە بازرگانیی کریپتۆدا قازانج کردووە.
هۆشداری دەدرێت؛ شارەزایانی بواری ئابووری هۆشداری دەدەن کە ئەم بازاڕانە ناجێگیرن و تەنها بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە نابینن، بەڵکو دابەزینیش بەشێکە لە سرووشتیان. بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران و مامەڵەکاران زۆر بەوریاییەوە مامەڵە بکەن بۆ ئەوەی دووچاری زیانی گەورە نەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



