
ئاڤا دیجیتاڵ
لە گوندێکی ناحیەی پردێ درۆنێک دەکەوێتە خوارەوە، سەرچاوەیەکیش لە هێزە ئەمنیيەکانی سنوورەکە زانیاری لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی پردێى سەر بە پارێزگای کەرکووک "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک لە نزیک گوندی بیبانی کە 15 کیلۆمەتر لە ناحیەکەوە دوورە، کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".
بەگوتەی سەرچاوەکە "تائێستا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە درۆنەکە لە کوێوە ئاراستەکراوە".
زانیاری زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکانی خەڵکی گوندەکە ئەو درۆنە ماوەیەک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە، دواتر پێش ئەوەی بکەوێتە خوارەوە بەشێکی درۆنەکە سووتاوە.
هەر بە گوێرەی زانیاریەكان ئەو ناوچەیەی کە درۆنەكەی لێ کەوتووەتە خوارەوە زەوییەکی کشتوکاڵی بووە.
باكگراوند: لە 17ی تشرینی یەکەمی 2023وە گرووپەکانی نزیک لە ئێران کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی ناساندووە، 66 جار هێزەکانی ئەمریکایان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتە ئامانج. هاوكات 98 جاریش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی کۆکراوەی هەڵمەتەکەی ئاڤا نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیار دینار





