ئایدن مەعروف: ڕهوشی پێكهاتهكان له ههرێمی كوردستان زۆر باشە و بڕیاری دادگەی فیدراڵی كاریگەری دەبێت
- کوردستان
- 2024-01-30

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێهاتەکان دەڵێت " دژی دابەشەکردنی کورسی پێکهاتەکانن، بڕیاڕی دادگهی فیدراڵی کاریگەری دەبێت لەسەر پێکەوە ژیان". ئەوەش لەکاتێکدایە هەشتەم جارە دادگەی فیدراڵی عێراق سکاڵایەک لەبارەی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دوادەخات کە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پێشکەش کراوە.
چیرۆکی سهرهکی : ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا لە دادگهی باڵای فیدراڵیی عێراق دەکات، سکاڵاکەی دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتبکاتەوە، چونکه پێی وایە هەندێک لایەنی سیاسی هەوڵی دەستوەردان دەدەن لەکاروباری پێکهاتەکان و بڕیاڕی دادگەی فیدراڵی کاریگەری دەبێت لەسەر پێکەوە ژیان.
لێدوانی فهرمی: ئەمڕۆ سێشەممە، 30-01-2023، ئایدن مەعروف، ئهندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا رایگەیاند "دواخستنی بڕیاردان لەبارەی سکاڵای تۆمارکراو لە دادگهی فیدراڵی لە دژی ژمارەیەک ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جێگەی گومانە و بابەتەکە بە سیاسیی کراوە".
" پێکهاتەکان لەگەڵ ئەوەنین کورسی کۆتاکان دابەشبکرێت لەسەر بنەمای جوگرافیی، ئەمە یەکێکە لە داواکارییە گرنگەکانی پێکهاتەکان، که ئەو ژمارە کۆتایەی ئێستا وەک خۆی بمێنێتەوەو بەیەک بازنەی هەڵبژاردن، پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت". ئایدن مەعروف وادەڵێت.
بابهته ستراتیژییهکه: "ڕهوشی پێکهاتهکان له ههرێمی کوردستان له ئاستێکی زۆر باشدایه، بهتایبهت کابینهی نۆیهمی حکومهتی ههرێمی کوردستان گرنگی زۆری به پێکهاتهکان و مافهکانیانی داوه" وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان وای به ئاڤا میدیا گوت.
ئهو وهزیرهی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: "ههر گۆڕانکارییهک له پرسی پێکهاتهکان یاخوود کورسی کۆتاکان بکرێت، دهبێت به ڕاوێژ لهگهڵ نوێنهرانی پێکهاتهکان بکرێت، ههر گۆڕانکارییهک له دهرهوهی ئیرادهی ئێمه بکرێت، ڕهتیدهکهینهوه".
باکگراوند: ڕۆژی 21-01-2024، دادگهی باڵای فیدراڵی عێراق بۆ جاری هەشتەم بڕیاردانی لەبارەی سکاڵایەکی تۆمارکراو لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕۆژی 04-02-2024 دواخست.
زانیاری زیاتر: پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا ڕۆژی 25ـ02- 2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دەستنیشان کردبوو، بەڵام دواتر سکاڵایەک دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی بۆ هەڵبژاردنەکە ڕاگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کە تایبەتن بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامی کریستیانەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
10 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات