
دیمەنێكی شاری هەولێر- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، زیاتر لە شەش گەڕەکی نوێ دروست دەکرێن، بەشێک لەوانە زەوییەکانیان کارتە و کار لەسەر تاپۆکردنیان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بە هۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە ساڵی 2014 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەی گرنگ و گەورە لە سەرانسەری کوردستان ڕاگیراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کار لەسەر تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان کرا، هەزاران زەویش لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو تاپۆ کراون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: زیاتر لە شەش گەڕەکی نوێ دروست دەکرێت، بەشێکیان ئێستا ئاوەدانییان تێدایە و خزمەتگوزارییان پێدەگەیێنین، ئەوانی دیکە ئاوەدان نین و زەوییەکانیان کارتە، وەک گەڕەکەکانی گردجووتیار، باغ و منارە، سێبەردان، قەرەبووی گردجووتیار.
ئەمەش بزانە: فەرمانگەیەکی تایبەت بۆ تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان کراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر پلانی بۆ فراوانکردنی سنووری هەر شەش شارەوانییەکە هەیە تا گەیشتنە پشتێنەی سەوزایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن





