گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ وشوێنگرەوەی محەممەد حەلبووسی، کۆ دەبێتەوە و بۆ ئەم پۆستەش دوو بەربژێر هەن کە پێویستیان لە نیوە زیاتری دەنگی ئەندامانی پەرلەمان دەبێت تاوەکو ببنە سەرۆکی پەرلەمان.
بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆتایی بە قەیرانی نەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بێت و جارێکی دیکە دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی سەرۆکێکی دیکە دیاری بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق خولی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە، بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ و لە دانیشتنێکدا، سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت. بۆ ئەو پۆستەش سوننەکان دوو بەربژێریان هەیە کە 'سالم عیساوی' و 'مەحموود مەشهەدانی'ـین.
درێژەی ڕاپۆرتەکە....
بۆ هەڵبژاردنی هەریەک لە سالم عیساوی و مەحموود مەشهەدانی، دابەشبوونێکی ڕوون هەیە. هێزە سیاسییەکانی سوننە، شیعە و کورد لە پشتیوانیکردن بەربژێری هاوپەیمانیی سەروەریی'سالم عیساوی' و بەربژێری هاوپەیمانیی تەقەدووم 'مەحموود مەشهەدانی'، دابەش بوون. هاوکات لە نێو لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیش ئەو دابەشبوونە بە ڕوونی دیارە.
شەوی پێنجشەممە تاوەکو درەنگانی شەو لە کۆبوونەوەدا بوون
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، شەوی پێنجشەممە تاوەکو درەنگانی شەو لە کۆبوونەوەدا بوون، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بەوەی دەنگیان بۆ کامە بەربژێر دەبێت، نەکراوە.
دیارترین لایەنی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی مەشهەدانی دەکات
جگە لە هاوپەیمانیی تەقەدووم، بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی کە بە فەرمی پشتیوانییان بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاندووە، دیارترین لایەنی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیش پاڵپشتیی مەشهەدانی دەکات کە ئەویش هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، بەڵام لایەنەکانی دیکەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە بڕیاری "زۆرینەی پەرلەمانی سوننە" دەکەنەوە کە سالم عیساوییان بەربژێر کردووە.
ئەحمەد نعێمی، چالاکوان و لێکۆڵەری سیاسی دەڵێت: "ئەگەر هەریەکێک لەو دوو کاندیدە (عیساوی یان مەشهەدانی) لە دانیشتنی ڕۆژی شەممە پەسەند بکرێت، ئەوە بڕیارەکە بە زۆرینەی ژمارەیی دەبێت نەک کۆدەنگی".
پێشبینی چی دەکرێت؟
لەناو شەڕی لێدوانی میدیایی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق، هەڵوێستی سیاسی یەک لە دوای یەک هەن کە هەوڵ دەدەن هاوسەنگی لە بەرژەوەندیی ئەم یان ئەو بەربژێرەدا بگۆڕن.
پەرلەمانتار فیراس تورکی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە 140 نوێنەری هەیە، زۆربەیان دەنگ بە مەشهەدانی دەدەن، جگە لە پارتەکەی حەلبووسی کە خاوەنی 40 کورسییە، ڕەنگە 50 دەنگی لایەنە کوردییەکانیشەوە بەدەسی بهێنێت".
"زۆرینەی نوێنەرانی فراکسیۆنە سیاسییەکان پشتیوانیی سالم عیساوی دەکەن"
لە بەرامبەردا، ئەبو میساق مەساری، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، کە یەکێکە لە لایەنەکانی نێو 'چوارچێوەی هەماهەنگی'، ڕایگەیاند: "زۆرینەی نوێنەرانی فراکسیۆنە سیاسییەکانی (شیعە، سوننە، کورد) پشتیوانی لە سالم عیساوی دەکەن و چانسی ئەویش زۆرە".
لەنێو لایەنە کوردستانییەکانیش دابەشبوونێک هەیە، هەندێک لایەن هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کردووە کە دەنگ بە کام بەربژێر دەدەن، لەوانە پارتی ڕایگەیاندووە دەنگ بە بەربژێری تەقەدووم دەدەن و یەکێتی چاوەڕوان دەکات سوننە لەسەر یەک بەربژێر ڕێک بکەون، یەکگرتوو کۆمەڵیش پاڵپشتیی لە سالم عیساوی دەکەن. نەوەی نوێش پێش کۆبوونەوەکە بڕیاری خۆیان دەدەن.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بە تۆمەتی هەڵکوڵینی شوێنەوار پێنج کەس دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن نووسینگەکانى دابەشکردنی مووچە لە عێراق مانگرتنیان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایکی ئۆستین تایس گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
18 کانوونی دووەم
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
18 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کانوونی دووەم
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
18 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەستپێدەکات
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی دووەم
مەزڵووم عەبدی: ئیدارەیەکی لامەرکەزی گونجاوترین بژاردەیە