هاوپەیمانیی تەقەدووم: حکومەتی عێراق دەستوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕلەمان دەکات
- عێراق
- 2024-05-18

سالم عیساوی و مەحموود مەشهەدانی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی هاوپەیمانیی تەقەدووم دەڵێت، دەستوور بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی جێگیر کردووە و حکومەت پێشێلی دەستوور و پرەنسیپەکانی دەکات و دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕلەمان دەکات.
وێنە گەورەکە: بەر لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، هاوپەیمانی تەقەدووم پشتیوانی خۆی بۆ مەحموود مەشهەدانی دەربڕی، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی گەڕی دووەم مەشهەدانی بە 21 دەنگ لە دوای سالم عیساوی هات، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی هاوپەیمانەتییەکەی حەلبووسی.
لێدوانی فەرمی: یەحیا محەممەدی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی تەقەدووم لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: دەستوور بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دیاری کردووە، بەگوێرەی نۆرمی سیاسی دەبێت ڕێز لە بنەمای زۆرینە بگیرێت، ئایا ئەم یاسا چەسپاوانە بوونەتە شتێکی ناپێویست، حکومەت بەڕوونی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕلەمان دەکات، ئەمەش پێشێلکردنی دەستوور و پرەنسیپەکانیەتی.
لەلایەکی دیکەوە: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی کردووە کار بۆ دواخستنی دانیشتنی پەڕلەمانی عێراق بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و فەرماندەی سێنتکۆم گواستنەوەی زیندانییانی داعشیان بۆ عێراق تاوتوێ کرد





