
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی تەسنیمی ئێران ئاشکرای دەکات هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران تووشی ڕووداوێک بووە، بەڵام سەرۆککۆمار خۆی سەلامەتە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای شوێنەکەیدا دەگەڕێن.
چیرۆکی سەرەکی: هێلیکۆپتەرەکە تووشی نیشتنەوەیەکی سەخت بووە، لەکاتێکدا کە بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە بەناچاری ویستوویەتی بنشێتەوە، تیمە فریاگوزارییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە؛ دوای ئەوەش یەکێک لە ئەندامی تیمەکەی سەرۆککۆماری ئێران پەیوەندی بە تیمەکانی ناوەندەوە کردووە و هیوایەکی زۆر هەیە سەلامەت بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە 19-05-2024 هێلیکۆپتەرێک کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی هەڵگرتبوو تووشی ڕووداو بووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: کاروانی ئیبراهیم رەئیسی، سێ هێلیکۆپتەر بوون و دوو لەوانە بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی لەگەڵدا بووە.
زانیاریی زیاتر: هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران نیشتووەتەوە، بەڵام هێلیکۆپتەرەکەی ونە و تیمەکانی فریاگوزاریی ئێران دەستیان بە گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
28 خولەک لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت





