کاردانەوەکان دوای ڕووداوی ونبوونی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-05-19

وێنە: میدیای ئێرانی
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوی ونبوونی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران، کاردانەوەکان زیاتر بوونە و تاوەکو ئێستا چەندین وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی ئێران ڕاگەیاندووە.
وێنە گەورەکە: لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرۆککۆماری ئێران و هاوتا ئازەربایجانییەکەی بەنداوێک دەکەنەوە. دوای گەڕانەوەی بۆ تەورێز، "لەبەر خراپیی کەشوهەوا" هێلیکۆپتەرەکە ناچار بوو بەر لە گەیشتنی بە شوێنی مەبەست بنیشێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەکەین کە باس لە ئەگەری نیشتنەوەی دژواری هێلیکۆپتەرێک لە ئێران دەکەن کە سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەی هەڵگرتووە. لەم کاتەدا لەوە زیاترمان بۆ گوتن نییە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە: بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون دەکەین بۆ هەواڵەکانی پەیوەست بە ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران و ئامادەی پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکین.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بە خەم و نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەین. تورکیا لە یارمەتیدانی پڕۆەسەکانی گەڕان و فریاگوزاریدا چەند ڕێکارێکی گرتووەتە بەر.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: بە قووڵی نیگەرانین و هیوای سەلامەتی بۆ سەرۆک، وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان دەخوازین. ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکین بۆ پاڵپشتیی لە گەڕان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بە نیگەرانییەكى قووڵەوە چاودێریی هەواڵەکانی ڕووداوی هیلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەو شاندی یاوەریان دەکەین، هیوای سەلامەتی بۆ سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی دەخوازین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا: بە ڕووداوەکانی پەیوەست بە ئێران شۆک بووین. ئەوان دراوسێیەکی نزیک و دۆستە و ئێمەش ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویستین.
یەکێتیی ئەوروپا: لەسەر داوای ئیران، بەخێرایی سسیستەمی گەڕانی مانگی دەستکردی کۆپەرنیک چالاک کراوە.
حکومەتی کوێت: لەم دۆخە سەختدا لەگەڵ ئێران دەوەستین.
حکومەتی ئیمارات: ئامادەین بۆ پاڵپشتیکردن لە پڕۆسەکانی گەڕان و ڕزگارکردن.
سەرۆککۆماری ئازەربایجان: هەواڵی نیشتنەوەی ناچاریی هێلیکۆپتەری هەڵگری شاندی باڵای ئێرانی زۆر نیگەرانی کردین. بزای ئێمە لە خودای گەورە سەلامەتی ڕەئیسی و شاندی یاوەریەتی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: بە نیگەرانییەكى قووڵەوە چاودێریی هەواڵەکانی ڕووداوی هیلیکۆپتەری سەرۆک ڕەئیسی دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم خۆیان و یاوەرانی باش و سەلامەت بن.
سەرۆکوەزیران بارزانی: ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە. هیوادارم سەرۆک ڕەئیسی و سەرنشینەکانی دیکە سەلامەت بن.
سەرۆککۆماری عێراق: هاوسۆزی و نیگەرانیی قووڵی خۆمان سەبارەت بە ڕووداوەکە دەردەبڕین و جەخت لەسەر پشتیوانیی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی لەم هەلومەرجە سەختەدا دەکەینەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق: وەزارەتی ناوخۆ و مانگی سووری عێراقیم راسپاردووە هەموو تواناکانیان بخەنەڕوو بۆئەوەی هاوكاربن لە گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆككۆماری ئێران.
سەرۆککۆماری تورکیا: زۆر خەمبار بووین بەم هەواڵە. لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانی لە پەیوەندی و هاوئاهەنگیداین و ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی پێویستین.
هیندستان بە بۆنەی گیانلەدەستدانی ڕەئیسی، ڕۆژێک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 4 خولەک لەمەوپێش
کاتێک ئاڤا بووە پێشەنگی کاری نیشتمانی و مرۆیی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڵتەری سەگی بێلانە لە دهۆک لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ لە کوێ کۆدەبنەوە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

مێژوو سەرلەنوێ دەنووسرێتەوە: نهێنیی مۆمیا 12 هەزار ساڵییەکان ئاشکرا بوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ چەند دیمەنێکی وەرزە ئاڵتوونییەکەی ساڵ لە کوردستانی ڕەنگین
3 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی نەشتەرگەرییەکی هەڵەوە خانمێک چوار ساڵە ناتوانێت نان بخوات
18 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا پێنج چەکداری داعش لە سووریا کوژران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت





