
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئێران چەندین فەرماندە و ئەفسەری باڵای سوپای پاسداران لە سووریا دەکشێننەوە و دەیانەوێت لەمەودوا زیاتر پشت بە میلیشیاکان ببەستن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە وڵاتەکەدا.
بۆچی گرنگە: لەکاتی سەرهەڵدانی شەڕی سووریا کە نزیکەی 14 ساڵە دەستیپێکردووە، ئێران هەزاران ئەفسەر و سەربازی ناردووەتەوە وڵاتەکە بۆ پشتگیریکردن لە حکومەتی بەشار ئەسەد و وەک ڕاوێژکاری سەربازیی مامەڵە دەکەن. کشانەوەی ئەو فەرماندە و ئەفسەرانە کاریگەری دەبێت لەسەر پاڵپشتی ئێران بۆ دیمەشق و کەمبوونەوەی هەژموونی تاران لەو وڵاتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکەی بەرپرسانی تاران دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەک هێرشی کوشندەی کردە سەر ئەو راوێژکارانەی سوپای پاسداران کە لە سووریادان، لە یەکێک لەو هێرشانەدا فەرماندەیەکی پلەباڵای هەواڵگری سوپای قودس و چوار سەربازی دیکەی سوپای پاسداران کوژران.
زانیاری زیاتر: سێ سەرچاوە بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئێران نایەوێت پەلکێشی جەنگ بکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە بەناچاری بڕیارەکەی داوە، هەرچەندە بەرەی تووندڕەوی وڵاتەکە دەیانەوێت تۆڵە لە ئیسرائیل بکرێتەوە.
ئەوەی ئێستا روودەدات: بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی فەرماندە و ئەفسەرانی سوپای پاسداران کە ژمارەیان دیارنییە، سوپای پاسداران لە دەرەوەی سووریا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی، بەڵام بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لەڕێگەی راوێژپێدان بە میلیشیا نزیکەکانی، ئەمە گوتەی سێ سەرچاوەکەیە کە قسەیان بۆ رۆیتەرز کردووە.
بەشێکی تر لەو ئەفسەرانەی هێشتا لە سووریان، ئۆفیسەکانیان بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە و نایانەوێت بکەونە بەرچاو.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران گومانی ئەوەی هەبووە شوێنی ئەفسەرەکانی دزەی پێکرابێت، هەربۆیە نیگەرانی خۆی بە بەرپرسانی سووریا ڕاگەیاندووە، کە زانیاری لەنێو هێزەکانی ئاسایشی سووریا دزەیپێکراوە، چونکە هێرشەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل زۆر ورد بوون و شوێنی فەرماندە و ئەفسەرە باڵاکانیان پێکاوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




