
وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە سەرەتای مانگی داهاتوو، سیستەمی پێوەری تەکسی(تەکسی مەتر) دەخاتەكار و ئەمەش شوفێرانی تەکسی نیگەران کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە کۆتایی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، کارکردن بە پێوەری هەژماری تەکسی(تەکسی مەتر) لە عێراق ڕاگیرا، وەزارەتی گواستنەوەی بڕیاری داوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو کار بەو سیستەمە دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: "وەزارەتی گواستنەوە هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی بەرنامەی ئەلیکترۆنیی تەکسییی نیشتیمانی، کار لەسەر دانانی ڕێنمایی تایبەت دەکات بۆ بەکارهێنانی سیستەمی تەکسی مەتر لە چوارچێوەی یاسای گواستنەوەی سەرنشینان". مەیسەم ئەلسافی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارتی گواستنەوەی عێراق وای گوتووە.
شێوازی جێبەجێکردن: پێوەری هەژماری تەکسی، سیستەمێکە بە گوێرەی مەودا وکات بڕی کرێی تەکسی خاوەن تەکسییەکان دیاری دەکات لە کاتی گواستنەوەی سەرنشینان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە ناڕەزایەتیی شوفێرانی تەکسی لێکەوتووەتەوە، داوا دەکەن پێش ئەوەی ئەم جۆرە سیستەمانە جێبەجێبکەن ڕێگە و بان و قەرەباڵغی چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
تەنیا لە 20 ڕۆژدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 356 دۆلار بەرزبووەتەوە
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندان لە دژی "پادشای ئەمریکا" دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
تەرمی دوو بارمتەی دیکە ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێن
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
دەوحە وەکو ناوەندی کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان دەردەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەر کاندیدێک کارتی دەنگدان بکڕێت دوور دەخرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئاماری کاندیدانی دوورخراوە بڵاو دەکاتەوە؛ 800 کاندیدی تێپەڕاندووە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: کرێکاری بیانی وەک "بۆمبی نێوخۆیی" لێهاتووە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: عێراق ڕووبەڕووی قۆناغێکی سەختی دارایی دەبێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ھەڵمەتی لەناوبردنی سەگە بێلانەکان لە نەجەف ناڕەزایی تووندی لێدەكەوێتەوە