ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: کرێکاری بیانی وەک "بۆمبی نێوخۆیی" لێهاتووە
- عێراق
- 18 تشرینی یەکەم

دیمەنی ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدا لە زیادبوونی کرێکاری بیانی و وەک "بۆمبی نێوخۆیی" ناوی دەهێنێت. بەجۆرێک وای لێهاتووە لە ملیۆنێک کارێکار تەنیا 43 هەزاریان تۆمار کراون و ئەوەی دیکە هەمووی قاچاخە.
وێنە گەورەکە: كرێكارانی بیانی لەكاتی هاتنیان بۆ عێراق بەشێوەی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی كار تۆماردەكرێن، چەند مانگێكە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ڕێكار و بەدواداچوونەكانیان تووندكردووە بۆ سزادانی ئەو كۆمپانیایانەی پابەندی یاسا كارپێكراوەكان نابن و بەشێوەی نایاسایی و هەڕەمەكی كرێكار دەهێنن.
لێدوانی فەرمی: موختار مەحموود موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی ڕایگەیاند: هەموو وڵاتانی جیهان ڕێوشوێنی تووند دەگرنەبەر بۆ ڕێکخستنی هاتنی کرێکارانی بیانی، لە ڕێگەی پشکنینی وردی ئەمنی بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی تاوانباران، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، یان ئەوانەی تێوەگلاون لە تیرۆر، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: موختار مەحموود نیگەرانیی خۆی لەمبارەیەوە لە عێراق دەربڕیوە و دەڵێت: بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی ئەمنی، سەدان هەزار کرێکاری بیانی لە نەتەوە جیاوازەکان لە عێراق هەن، زۆربەیان مۆڵەتی نشینگەی فەرمییان نییە، ئەمەش وایکردووە ببنە بۆمبێکی کاتی کە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا بتەقێتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەزگا هەواڵگرییەکان دەتوانن ئەم کەلێنانە بقۆزنەوە بۆ بەرژوەندیی خۆیان لەنێوخۆ دژی وڵات بەکاریبهێنن.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زیاتر لە ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە پارێزگاکانی عێراق بوونیان هەیە کە لە چەندین وڵاتی جیهان بە تایبەتی وڵاتانی ئاسیا وەکو؛ هیند، بەنگلادیش، پاکستان، فلیپین و ئێران هاتوون و بەشی هەرە زۆریان تۆمار نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






