
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق- وێنە:میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی عێراق، پشتیوانی بڕیارەكەی دادگەی دادی نێودەوڵەتیی دەكات سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل لە ڕەفەح.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی هەینی دادگەی دادی نێودەوڵەتیی فەرمانی بە ئیسرائیل كرد سەرجەم هێرشەكانی لە ڕەفەح ڕابگرێت، حكومەتی عێراقیش پشتیوانی بڕیارەكە دەكات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی: "پشتگیری لە بڕیارەكەی دادگەی دادی نێودەوڵەتیی دەكەین كە دەبێت دەستبەجێ دەستدرێژییەكان لە ڕەفەح ڕابگیررێن، ئەم بڕیارە بە دەربڕینی زیندوویەتی ویژدانی جیهان دەزانین".
زانیاریی زیاتر: "چەندین جار داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، بۆ ڕاگرتنی دڕندەیی داگیرکاری و کار بکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی تەواوی گەلێک کە تەنیا داوای مافی ژیانی خۆیان دەکەن".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 500 بیر لە سنووری هەولێر داخراون
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سعودیە: وەبەرهێنانمان لە ئەمریکا دەگەیێنینە یەک تریلیۆن دۆلار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگە پووچەڵەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 700 هەزاری تێپەڕاند






