
هەر سێ خانمە هونەرمەندی کورد گەزیزە عومەر، فرمێسک مستەفا و نیگار حەسیب
ئاڤا نیوز
هەرسێ خانمە هونەرمەندی کورد گەزیزە عومەر، فرمێسک مستەفا و نیگار حەسیب لە فێستیڤاڵی شانۆیی ئیزیس خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرسێ خانمە هونەرمەندەکە بەشدارییان لە دووەمین خولی شانۆیی ئیزیس کرد کە تایبەت بوو بە پرسی ژن لە جیهاندا و لەلایەن ژمارەیەک خانمە هونەرمەندی وڵاتی میسرەوە بەڕێوە چوو.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر نیگار حەسیب قەرەداغی لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە بە ئاڤانیوزی گوت: لە فیستیڤاڵەکەدا چەند توێژینەوەیەک پێشکەش کران، نووسەر و هونەرمەند گەزیزە عومەر توێژینەوەیەکی بە ناوونیشانی "کاریگەریی جەنگ لەسەر نووسینی دەقی شانۆیی" پێشکەش کرد، من بە شانۆیی "یادەوەرییەکان" و فرمێسک مستەفا بە توێژینەوەیەک بەشداریمان کرد.
لەلایەکی دیکەوە: شانۆیی یادەوەرییەکان بە پاڵپشتی وەزارەتی فیدراڵی هونەر و کولتووری وڵاتی نەمسا بۆ ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە و لە هەریەک لە نەمسا، ئەڵمانیا، چیک و چەند وڵاتێکی تر پێشکەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئیلهام شاهین سەرۆکی فەخریی فیستیڤاڵەکە، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە هەر سێ خانمە هونەرمەندەکە.
ئەمەش بزانە: فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆیی "ئیزیس"ـی نێودەوڵەتی بۆ شانۆی ژن لە دووەمین خولیدا ماوەی هەفتەیەکی خایاند و 12 شانۆ و ژمارەیەک توێژینەوەی تێدا نمایش کرا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران