دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک داوای یەکهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان دەکەن
- کوردستان
- 2024-02-02

ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمرۆ 30 رۆژ بەسەر مانگرتنی دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز لەشاری کەرکووک تێدەپەرێت، كوردانی گەڕەكی نەورۆز دەڵێن كاری باش كراوە بۆ دۆسیەی خانووەكانیان، بەڵام داوا لەلایەنە كوردییەكان دەكەن یەكهەڵوێست بن.
وێنە گەورەکە: کوردانی دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز زیاتر لە 30 ڕۆژە دژی دەستبەسەرداگرتنی خانووەکانیان لەلایەن سوپای عێراقەوە مانیان گرتووە و داوای خانووەکانیان دەکەنەوە و پێیانوایە تاوەکو ئێستا کاری باش بۆ ئەو دۆسیەیە کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەپاش نوێژی هەینی لەژێر خێوەتی ناڕەزایەتیدا کوردانی گەڕەکی نەورۆز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوە دا تاوەکو ئێستا کاری باش بۆ دۆسیەی خانووەکانی گەرەکی نەورۆز کراوە .
لێدوانی فەرمی: مەلا فەرمان، نوێنەری دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەکو دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز داواکارین لەو لایەنە کوردییانەی سەرکەوتوو بوون بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکڕیزبن تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی باشتر داکۆکی لەمافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان بکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە 01ـی شوباتدا پێکەوە خوێنیان ڕشت و پێکەوە شەهیدیان دا، ئێستا کاتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووکە".
داواکاری: دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز داوا لە لایەنە كوردییەكان دەکەن، "بەپەلە شاندێکی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ عەرەب و تورکمان پێکبهێنن و هەر لایەنێكیان بەتەنیا دانوستان بكات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەم دووبارە فڕۆکەخانەکانی عێراقی پەکخست و گەشتەکانی ڕاگرت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە 600 پاکێجی جلوبەرگی زستانە دەگەیەنرێتە زیانلێکەوتووانی لافاو





