کۆمەڵێک کەرەستەی شوێنەواریی سەردەمی ئاشوورییەکان لە هەولێر دەدۆزرێنەوە
- کوردستان
- 2024-05-27
ئەو شوێنەی ئاسەواری ئاشوورییەکانی تێدا دۆزرایەوە. وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە سنووری ناحییەی شەمامک چەند پارچەیەک لە کەرەستەی شوێنەواریی سەردەمی ئاشوورییەکان دۆزرانەوە، کە مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار و 700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: تیمێکی شوێنەوارناسی ئەمریکی سەر بە زانکۆی 'Emory' بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر پشکنین بۆ ناوچە شوێنەوارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەن، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان پرۆسەکە تەواوبووە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز گوتی، "لە گوندی ترپەسپیان سەر بە ناحییەی شەمامک بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان ئامێرێکی پێشکەوتوو بەناوی 'بیگنۆمیتەر' بۆ پشکنین بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری قەرەقاج، کە هی سەردەمی ئاشوورییەکانە."
زانیاریی بەدەستهاتوو: تائێستا تیمەکە چەند پارچەیەک لە تەنوور، گۆسکە، زەڕە و فەخاریان دۆزیوەتەوە، کە تەمەنیان بۆ دوو هەزار و 700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەیان گرد و گوندی شوێنەواریی لە دەشتی هەولێر هەیە، لەڕابردوودا لەلایەن تیمەکانی شوێنەوارناسیی کنە و پشکنین بۆ زۆرینەیان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
عەمار حەکیم: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر ئاسایشی وڵات دەکاتە ئامانج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






