
ئاڤا دیجیتاڵ
فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC) چەند کۆمپانیایەکی (بەرهەمهێنانی کەرەستەی تەکنەلۆژیای مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی) لە ئێران و هۆنگکۆنگ سزادا.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای ئابووری بەسەر چوار گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دابینکردنی کەرەستەی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی لە ئێران و هۆنگکۆنگدا سەپاند، بە تۆمەتی ئەوەی پاڵپشتی دارایی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن، کە هاوکارییان دەکات لە بەردەوامبوونییان لە "چالاکییە تیرۆرستییەکانیان لە سەرتاسەری جیهان".
پێدراوە ڕاستەکان: کۆمپانیا ئێرانییە سزادراوەکان بەوە تۆمەتبار دەکرێن چالاکانە پشتیوانی لە چەندین ڕێکخراوی سەربازیی ئێران دەکەن لەوانەش سوپای پاسدارانی ئێران، هاوکات لە دوو تۆڕی سەرەکی پێکهاتوون:
تۆڕی یەکەم، لەلایەن حەمەد دێغانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بنکەکەی لە هۆنگکۆنگە بە ملیۆنان دۆلار بۆ پاڵپشتی پاسدارانی ئێران خەرج دەکات.
تۆڕی دووەم، بە سەرۆکایەتیی سەید حوسێن شەریعەت، بەرهەمی جۆراوجۆری ئەلەمنیۆمی بەرهەم دەهێنێت، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کۆنترۆڵ کراوە.
لێدوانی فەرمی: سیگال مەندەلکەر، یاریدەدەری وەزیری خەزێنە بۆ تیرۆر و هەواڵگریی دارایی ئەمریکا گوتی: دەمانەوێت دڵنایبین لەوەی کە حکومەتەکانی جیهان کۆمپانیا و دامەزراوە داراییەکانیییان ئاسانکاری بۆ چالاکییەکانی پەرەسەندنی چەکی ئێران ناکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە ئەنجامی ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، هەموو سەرمایە و بەرژەوەندییەکانی ئەو کەسانەی خاوەنی کۆمپانیا سزادراوەکانن بلۆک دەکرێن، ئەوەش کاریگەری و لێکەوتی ئابووری لەسەر سەرچاوەی دارایی دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





