
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمریکا چەند پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە پارێزگای دێرەزوور لە سووریا و پارێزگای ئەنبار لە عێراق بۆردوومان کرد.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە عێراق و سووریا زیاتر لە 160 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، هەروەها 28ـی مانگی ڕابردووش هێرشکرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، ئەوکاتە ئەمریکا "هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە"ـی ئەو هێرشانەی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی هەینی 02-02-2024 ئەمریکا چەند پێگەیەکی میلیشیاکانی ئێرانی لە ناوچەکانی حەیدەرییە و شبلی لە دێرزوور و ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرد.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کەناڵی ABC ڕایگەیاند: هێرشی تۆڵەی سێ سەربازەکەی ئەمریکا لە ئوردن دەستیپێکرد.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ Fox News دەڵێت: ئەم هێرشانە تەنیا سەرەتای تۆڵەکردنەوەی ئەمریکایە.
زانیاریی زیاتر: میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن لە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر دێرەزوور 10 کوژراو هەیە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی سەرچاوە سەربازییەکان دەیان فڕۆکە و درۆن تاوەکو ئێستا بەسەر ئاسمانی عێراق و سووریا دەسووڕێنەوە و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی میلیشیاکانی ئێران لە سووریا تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە [کاتژمێر 12:02 خولەک] بەردەوامە.
باکگراوند: ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ لەبارەی ئەو هێرشانە ڕایگەیاند: لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بڕیاریانداوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە کە کرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




