
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
لە کاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: لە بەیانیی ئەمڕۆوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی خولی 14یەمینی سەرۆکایەتیی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای کۆتاییهاتنی تۆمارکردنی ناوی بەربژێرەکان، ئەنجوومەنی چاودێریی پێداچوونەوە بە شیاوبوونی بەربژێرەکان لە ماوەی حەوت ڕۆژدا دەکات و لە 11ـی حوزەیران ناوی بەربژێرەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاشکرا دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی 12ـی حوزەیران تاوەکو 26ـی حوزەیران بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ بەربژێرەکان دەستپێدەکات و ڕۆژی 27ـی مانگ کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەهێنرێت و هەڵبژاردن لە 28ـی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.
باکگراوند: دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵاکانی لە 19ی ئایار، بەگوێرەی دەستووری ئێران، لە ئەگەری مردن، نەبوونی یان نەخۆشکەوتنی سەرۆککۆمار، جێگری یەکەم ئەرکەکانی سەرۆککۆمار لە ئەستۆ دەگرێت و دەبێت لە ماوەی 50 ڕۆژدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
27 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناو کۆبانێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت






