حووسییەکان ژمارەیەک درۆن و مووشەکی بالیستیک ئاراستەی کەشتییەکان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-01

مووشەکێکی دژە فڕۆکە - ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
حوسییەکانی یەمەن لە تۆڵەی هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا کە بووە هۆی کوژرانی 16 کەس، پێنج درۆن و دوو مووشەکی بالیستی ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم، ڕایگەیاند پێنج درۆنی حووسییەکانیان لە ئاسمانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن تێک شکاندووە. هەروەها حووسییەکان دوو مووشەکی بالیستیکی دژە کەشتییان ئاراستە کردوون.
زانیاریی زیاتر: هێرشی تۆڵە سەندنەوەی حووسییەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حووسییەکان کۆنترۆڵی زۆربەی خاکی یەمەن و پایتەختی ئەو وڵاتەیان بە دەستەوەیە، لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و لە نۆڤەمبەرەوە بە پاساوی بەرگریکردن لە فەلەستین و دژایەتیکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور کە 12%ـی بازرگانیی جیهانیی تیادا ئەنجام دەدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە




