لە هەشتی حەسارۆک 180 شەقام دروست دەکرێن و دابەش دووی زەوی دەیانگرێتەوە
- کوردستان
- 2024-06-02

تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی کارکردنن لە هەشتی حەسارۆک
ئاڤا نیوز
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە زۆنی B گەڕەکی هەشتی حەسارۆک تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی تەواوکردنی 180 شەقامن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 15 ساڵە نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە هەشتی حەسارۆک دابەشکراون، بە درێژایی ئەو ماوەیە کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەبووە، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان درا.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، لەسەر داهاتی %100ـی شارەوانی و لەڕێگەی فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەکانی ئەو کەرتە، خزمەتگوزاریی بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەستیپێکردووە و 720 ملیۆن دینار تێچووەکەیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەگەرچی ڕووبەری هەر زەوییەکی هەشتی حەسارۆک 250 مەترە، بەڵام بڕیاری دابەش دووی زەوی، ئەو کەرتەش دەگرێتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 12-5-2021 سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکانی کرد و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی خاوەن زەوییەکانیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە هەسەدە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە هەسەدە لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆبانێ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خانەنشین ئەم مانگە سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن





