سەرۆکوەزیران بارزانی: پێویستە لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێت
- کوردستان
- 2024-06-05

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەیەکی گونجاوی ئەمساڵ کردەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەیزان بارزانی و ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و هەڵبژاردن کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاندووە، هاوڕابووین لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان، هەروەها پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵ.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو لەڕێگەی هێڵی ئاسنینی عێراق بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا کرا، سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی لە پێویستی تێپەڕینی هێڵەکە بە هەرێمی کوردستان و سوودمەندبوونی هەموو پێکهاتە و ناوچەکانی عێراق لەم پڕۆژە ستراتیژییەدا کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






