
ئاڵای عێراق و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، کشانەوەی شاندی وڵاتهكهی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ( کار) له جنێڤ ڕاگەیاند، هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە نوێنەری ئیسرائیل لەوێ گوتاری هەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند: پێش ئەوەی نوێنەری ئیسرائیل گوتارەکەی پێشکەش بكات لە کۆنفرانسەکە کشاینەوە، دوای ئهوه وتارێكمان پێشكهشكرد، پشتیوانی خۆمان دهڕبری بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین كه پایتەختەکەی قودس بێت .
زانیاریی زیاتر: بڕیاره لهم كونفراسهدا كه 189 وڵات بهشداری دەكەن، دهنگ لهسهر نوێکردنەوەی ئەندامێتی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانه کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ( كار) لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەدەچێت و هەر وڵاتێك بە چەند نوێنەرێك بەشداری دەكات.
وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەستیپێكردووە، بەهۆی ئەو شەڕەوە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی ئیسلامی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل گرژی تێكەوتووە و لێدوانی تووند دژی ئەو وڵاتە دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون





