سەرۆکوەزیران بارزانی لەکاتی نووسینی یاداشتەکە
ئاڤا نیوز
سەنتەری ئیگل پۆست بۆ ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کرایەوە، سەرۆکوەزیران بارزانی لە یاداشتەکەدا نووسیویەتی "ئەم سەنتەرە بە شێوازێکی زۆر سەردەمیانە دروستکراوە".
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی، سەنتەری ئیگڵ پۆستی لە هەولێر کردەوە، سەنتەرەكە سەرتاسەرییە و ئاسانکاریی دەکات بۆ گەیاندنی پۆست لە سەرانسەری جیهان بۆ کوردستان و عێراق و بە پێچەوانەشەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە یاداشتەکەیدا نووسیویەتی: "زۆر خۆشحاڵم کە سەردانی سەنتەری سەرەکی پۆستەی هەرێمی کوردستان (ئیگڵ پۆست) دەکەم، کە بەشێوەیەکی زۆر سەردەمیانە کراوە و بێگومان خزمەتی زۆری هاووڵاتییان دەکات، هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەنتەرە ئاسانکاری دەکات لەبواری خزمەتگوزاریی گەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەریا، ئاسمان، بارهەڵگر، ئۆتۆمبێل یان بە ماتۆر سکیل. ئیگڵ پۆست دەتوانێت بارەکان بگوازێتەوە بۆ شوێنە جیاوازەکان لە سەرانسەری ئاسیا، ئەفریقا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، ئەوروپا و ئوسترالیا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






