
ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی، وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، دوو ڕۆژە لە هەولێرە و لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی بە وردبینی کردووە.
وێنە گەورەکە: مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان پرسێکی ئاڵۆزی نێوان هەولێر و بەغدایە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش سەرۆکوەزیران بارزانی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عێراق لە هەوڵدا بووە، ئەمڕۆش لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند بۆ چارەسەر گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.
زانیاریی تایبەت: شاندەکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە هەولێر دەبێت و تەنها بۆ پشووی جەژەن دەگەڕێتەوە، سەرەڕای وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، وردبینی لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیش دەکات.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە ڕاسپێردراوە بەخێرایی وردبینییەکە تەواو بکات و هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن کێشەکە بەیەکجاریی چارەسەر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لیست ناوی هێزە سەربازییەکانی دەداتە لیژنەکە، هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانیش بە كۆد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 22 خولەک لەمەوپێش
زێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ سەرچاوەی خێر یا کاولکاری
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
عێراق لەبارەی گەیاندنی هەڕەشەیەکی ترەمپ بۆ ئێران ڕوونکردەوە دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر پۆندێكی دیكە لەتەواوبووندایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە کوردستان دەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سێ پارچە شوێنەواری دەگمەنی لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمانچە دەبرێتە ژوورەوە
22 ئایار
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
21 ئایار
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
21 ئایار