وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەکالەت سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 حوزەیران

عەلی باقر کنی وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت- میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەکالەت سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات، ئەمەش بە یەکەم سەردانی دادەنرێت بۆ عێراق دوای دەستبەکاربوونی.
لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "عەلی باقر کنی، وەزیری دەرەوە بەوەکالەت، ڕۆژی هەینی 14-06-2024 سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات، ئێستاش کار لەسەر دیاریکردنی وادەی گەشتەکە و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 19-05-2024 هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی لە تەورێز تێکشکا و بەهۆیەوە سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە گیانیان لەدەست دا، ئەو وڵاتە ڕۆژی 28ـی ئەم مانگەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری کرد و شوێنە بەتاڵەکەی وەزیری دەرەوەشی بەوەکالەت پڕکردەوە.
لە لایەکی دیکەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عەلی باقری کنی سەردانی تورکیا و پێش ئەوەش سەردانی سووریا و لوبنانی کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتێکیدا بۆ ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاشماوەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا لە عێراق خەریکی خۆڕێکخستنەوەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە هاوکاریی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حووسییەکان