ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 2024-06-12
ئاڤا نیوز
دوای جەژن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبێتەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت پارێزگارێک بە دڵی سەرجەم پێکهاتەکان دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارێزگاری کەرکووک هەڵنەبژێردراوە و پۆستەکانی ئەو پارێزگایە دابەش نەکراون.
بۆچی گرنگە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کورد پۆستەکەی لەدەستداوە، ئێستا کە خاوەنی زۆرترین کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیە کار لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "دوای جەژن ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە و لە ماوەی دوو مانگدا سەرجەم پۆستەکان دابەش دەکرێن".
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە هیچ ڕێککەوتنێکی نێوان پێکهاتە و لایەنەکان نەکرد، بەڵام گوتی لەیەک نزیکن و پارێزگارێک هەڵدەبژێردرێت ڕەزامەندی سەرجەم پێکهاتەکانی لەسەر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






