
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی پرسەکانی نەوت، مووچە، هەژماری من و چەندین بابەتی دیکەی قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: "بۆ مووچە ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا هەیە، هیچ بەربەستێک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە مووچە دوا بکەوێت، دوای جەژنیش مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت". پێشەوا هەورامانی وای گوت.
درێژەی ڕاپۆرت..
تەوتین لە ڕێگەی TBIـیەوە
تا ئێستا فۆڕمی زانیاریی نزیکەی چوار هەزار مووچەخۆر دراوەتە بانکی TBI.
ئاراستەی بەشێکی میدیاکان
هەموو ئەوانەی مایک و کامێرایان لە هەرێمی کوردستان هەیە، میدیا نین. بەشێکیان دژ بە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و لەگەڵ هیچ پێشکەوتن و هەنگاوێکی سەرۆکوەزیراندا نین. دژایەتییەکی کوێرانە دەکەن.
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
ناتوانم بڵێم ڕێککەوتنی تەواوی هەیە، بەڵام لێکتێگەیشتن کراوە و کێشەی سەرەکی تێچووی نەوتە، گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەرئەنجامیان هەبووە و سەرچاوەکەشی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بوو بۆ بەغدا.
دوو گۆڕەپانی مووسڵ و دیالە
دەوترێت لە خوارووی هەرێم دەیانەوێت ڕێگری لە گەندەڵی بکەن، پارەیان لە شۆفێرەکان وەرگرتووە و دووبارەش بووەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت. لە دوای جەژنی قوربان لەسەر ئەم پرسە شاندێک دەچێتە بەغدا.
دەنگۆی فرۆشتنی غاز بە بەغدا
ئێمە وەڵامی دەنگۆ نادەینەوە، بەڵام هەر کەسێک گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت، دەبێت لەگەڵ حکومەت ڕاوێژ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات





