
ساتی نەشتەرگەرییەکە
ئاڤا نیوز
لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، 920 گرام موو لە گەدەی خانمێکی گەنج دەرهێنرا، کە چەند ساڵێکە خووی بە خورادنی مووەوە گرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: چارەخوازێکی 28 ساڵان دەچێتە لای پزیشکێکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتیی لە شاری هەولێر، بەوەی حەوت مانگە هەر خواردن و خواردنەوەیەکی خواردبێت، هێناویەتیەوە، دوای چەند پشکنینێک دەرکەوتووە مووی قووتداوە و گرێیان لەنێو گەدەی دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: د. دڵشاد چۆمانی، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتیی کە بە هاوبەشی تیمێک ئەو نەشتەرگەرییەی کردووە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا چارەخوازەکە 18 کیلۆ لە کێشی لەشی دابەزی بوو، دوای نەشتەرگەری بە یاوەری تیمێکی پێنج کەسی، توانیمان ئەو مووانە دەربهێنین و گەددەی پاک بکەینەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەو نەشتەرگەرییەمان بە هاوکاری تیمێک بۆ خانمێک کردووە کە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چوار منداڵە. د.دڵشاد چۆمانی، وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر خانمانی گەنج وەک خوویەک تووشی ئەم حاڵەتە دەبن و مووی پرچیان دەخۆن، لەدوای 18 ساڵی ئەو خووە دەستپێدەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






