
وێنەی هەژار مەولوود لەگەڵ سازگار حوسێنی هاوژینی و دوو منداڵەکەی؛ مەڕوان و محەممەد
ئاڤا نیوز - ڕاپۆرت
لەنێو سەرنشینە بێسەروشوێنبووەکانی بەلەمە نقومبووەکەی ئیتاڵیا خێزانێکی کوردی چوار کەسی هەیە، خەڵکی ناحیەی وەرتێ و دانیشتووی ناحیەی سەرکەپکان بوون، ئاڤا نیوز چیرۆکی هەڵبژاردنی ڕێگای کۆچ و بێسەروشوێنبوونیان بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 09-06-2024 بەلەمێک بە کۆمەڵێک کۆچبەر لە بۆدروومی تورکیا بەڕێدەکەوێت و لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو دەکەوێت. بەلەمەکە 61 بۆ 64 کۆچبەری هەرێمی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەفغانستانی هەڵگرتبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرنشینانی بەلەمەکە زیاتر لە 40 کەسیان کورد بوون و 18 یان دانیشتووی سلێمانی و ڕانیەن. بەکۆی گشتیش تاوەکو ئێستا 12 کەس ڕزگارکراون و 11 تەرمیش دۆزراونەتەوە. چوار لەوان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتووی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینن.
چیرۆکی سەرەکی: هەژار مەولوود، کارمەند بوو لە پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین، لەگەڵ سازگار حوسێنی هاوژینی و دوو منداڵەکەی؛ مەڕوانی نۆ ساڵان و محەممەدی چوار ساڵان، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕواندزن و دانیشتووی ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بوون، ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاری کۆچ بەرەو بەریتانیا دەدەن، بێئاگا لەوەی نە دەگەن و نە دەگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد محەممەد، ئامۆزای هەژارە و چیرۆکی ونبوونی ئامۆزا و هاوژینەکەی بۆ ئاڤا باس دەکات، "ژیانی هەژار لێرە هیچ کێشەیەکی نەبوو، بەڵام چەندجارێک باسی ئەوەی دەکرد لەپێناو منداڵەکانی دەیەوێ ڕووبکاتە دەرەوەی وڵات."
زانیاریی زیاتر: هەژار بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک ئاگادار بکاتەوە، مامەڵەکانی کردوون و لەگەڵ قاچاغچی ڕێککەوتووە، لە نۆی ئەم مانگە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا دەکەونەڕێ و لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکەیان ژێرئاو دەکەون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە، بەڵام خانەوادەکەیان پرسەیان بۆ داناون.
زیانە سەرەکییەکان: ئەو بەلەمە لە ناوچەی ڕێجۆ کلابریا لە باشووری ئیتاڵیا 17ی ئەم مانگە ژێرئاو کەوت، لەو کاتەدا بەلەمێکی ماسیگرانی فەڕەنسی بەشێک لە سەرنشینەکانیان ڕزگارکردوون، یەکێکیان عێراقییە و لە پێکهاتەی تورکمانە، لە پاڵ 10 کەسی دیکە کە لە لە نەخۆشخانەکانی باشوری ئیتاڵیان، جگە لەوەی تاوەکو ئێستا حەوت تەرم دۆزراونەتەوە و زۆرینەیان منداڵن.
لەلایەکی دیکەوە: دەشتی جەمال، سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کاتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە حوکمەتی ئیتاڵیا ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام کەمتەرخەمیان نواندووە، ئەگەر زووتر گەیشتبانە شوێنی مەبەست دەیانتوانی ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەر ڕزگار بکەن و تەرمی زیاتر بدۆزنەوە."
چارەسەرەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاسپاردووە، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنان و، هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک بۆ ڕزگاربووان و بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکانیش پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






