بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی کۆچبەران لە هەولێرەوە تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا دەکرێت
- کوردستان
- 2024-06-19

ئاڵای کوردستان، لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاڵای ئیتاڵیا و بەلەمێکی کۆچبەران، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا پێکدەهێنێت، تیمێکیش ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا خانەوادەی 21 کۆچبەری بێسەروشوێن پەیوەندییان بە حکومەتەوە کردووە و داوای هاوکارییان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهێنراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێرەوە تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا کراوە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.
خاڵی ئەرێنی: حکومەت کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانیان، ئامادەیش بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەردەبڕێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەت داوا لە هاووڵاتیان دەکات زانیاری و ئاکامەکان دەربارەی ئەم ڕووداوە تەنها لە لایەنی فەرمی وەربگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی





