
دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێری لایەنەکان دیاری دەکات و بە یەکلاییبوونەوەی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەیبەستێتەوە.
وێنە گەورەکە: چوار رۆژ بۆ تەواوبوونی وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکان ماوە، دوای تەواوبوونی پشووی جەژن، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە ئاڤا نیوزی گوت، "دیاریکردنی وادەیەک بۆ وەرگرتنی لیستی بەربژێری لایەنەکان، پەیوەستە بە مەڕسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن".
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 24-06-2024 وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکان تەواو دەبێت و وادەکە درێژناکرێتەوە. سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆن ڕۆژی هەشتی نیسانی ئەمساڵ تیروپشکی بۆ ناوی لایەنەکان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە پێکهاتەکان، تێبینییان لەسەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە کورسیی کۆتاکان هەبوو، هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراو واتە ڕێکەوتی 10-06-2024 بەڕێوە نەچوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






