
چەند گەشتیارێک لە کاتی مەلەکردن لە دووکان؛ وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان 10 ڕێنمایی لەبارەی مەلەکردن بۆ گەشتیار و سەردانکارانی ناوچە گەشتیارییەکان بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات هەموویان پابەند بن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی گەرما خواستی گەشتیاران بۆ مەلەکردن لە ناوچە ئاوییەکان زیاد دەبێت، بەم هۆکارەش بەردەوام ڕووداوی خنکان تۆمار دەکرێن، تەنیا لە ڕۆژانی جەژنی قوربانیشدا حەوت کەس خنکاون.
ڕێنماییەکان ئەمانەن:
1- مەلەکردن لەو شوێنانەی گەشتیار شارەزایی لەسەر نییە زۆر مەترسیدارە.
2- ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەخەی لێ دانراوە گونجاو نییە بۆ مەلەکردن.
3- لەو شوێنانە مەلە بکە کە قەرەباڵخە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگری شارستانی لێیە.
4-بەبێ ئامرازەکانی خۆپاراستن مەلە مەکە وەک ( هێلەگ و چووپ هتد .. ) .
5- ئاوەکانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان سارد و تیژڕەون بۆ مەلەکردن گونجاو نین.
6- ئاوی زێی گەورە، زێی بچووک قووڵی و تەنکاویان دیاری کراو نییە بەهۆی کارکردنی کارگەکانی دەرهێنانی قووم و چەگل ئاراستە و قووڵیان گۆڕدراوە بۆیە وریا بە لە هەموو شوێنێک مەلە مەکە.
7- بەهیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین.
8- یاریکردن و گاڵتەوگەپ لەنێو ئاو دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و ماندووبوون و شڵەژان .
9- هیچ کات منداڵ لەگەڵ خۆت مەبە بۆ مەلەوانی، چونکە ژیانی لە مەترسیدا دەبێت .
10 - لە هەر بارودۆخێکدا پێویستیت بە هاوکاری بوو پەیوەندی بە ژمارە 115 بکە، بۆئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەهاناتەوە بێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





