گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەنداوەکاندا ئاوی پێویست بۆ هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان هەیە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 23 بەنداوی گەورە و بچووک هەیە، کە بۆ مەبەستی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ سودیان لێ دەبینرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان، بە ئاڤا نیوزی گوت: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەم کاتە، ئەمساڵ ملیارێک و 700 مەتر سێجا ئاوی زیاتر لە بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک هەیە.
درێژەی ڕاپۆرت..
بەپێی ستاندارد دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە بڕی چەند چەند ئاو هەیە؟
ڕەحمان خانی دەڵێت: "لە بەنداوەکان بەشی هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئاو هەیە، بەڵام تەنیا سنووری بەنداوەکان و خواروویان سودی لێ دەبینن، بۆ نموونە بەنداوی دەربەندیخان ئیدارەی گەرمیان و دیالە بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ کەڵکی لێ وەردەگرن، بەنداوی دووکان پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و کەرکووک لێی سودمەند دەبن، پارێزگای دهۆکیش سود لە بەنداوی موسڵ وەردەگرێت.
بۆچی هەولێر لە بەنداوەکان سودمەند نییە؟
هەولێر بۆ ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵیش پشت بە زێی گەورە دەبەستێت، کە بەنداوی لەسەر نییە، هاوکات بیرەکان بۆ ئاوی خواردنەوە بەشێکی پێداویستییەکان پڕدەکەنەوە، بەڵام بەردەوام کێشەی کەمئاوی هەیە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی دروستکردنی چوار بەنداوی بۆچارەسەرکردنی گرفتەکانی کەم ئاوی هەیە.
چوار بەنداوەکە لە کوێ دروست دەکرێن و چۆن دیزاین دەکرێن؟
بەنداوی باکرمان لەسەر ڕووباری خازر، بەنداوی مەنداویە لەسەر زێی گەورە، بەنداوی تەقتەق و دەڵگە لەسەر زێی بچووک دروست دەکرێن، هەنگاوەکان بۆ دروستکردنی ئەم بەنداوانە لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەوپێشچووە تا بودجەی بۆ جێگیر بکات و دەست بەجێبەجێکردنی بکرێت.
چوار بەنداوەکە چەند بودجەی پێویستە؟
ڕەحمان خانی گوتی: "بە دیزاینە کۆنەکە کە 10 ساڵ پێش ئێستا دانراوە، هەر چوار بەنداوەکە بڕی چوار ملیار دۆلاری پێویستە، بەڵام لەبەر گۆڕانکاری کەش وهەوا گۆڕانکاری لە دیزاینەکان دەکرێت و بەو جۆرەش بڕی پارەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئێستا هەنگاوەکانی پێداچوونەوە بە دیزاینەکان دەستی پێکردووە، بۆ دروستکردنی بەنداوی گەورەش بودجەی زەبەلاح پێویستە.
چوار بەنداوەکە توانای گلدانەوەی ئاویان چەندە؟
هەر چوار بەنداوەکە دەتوانن نزیکەی سێ ملیار مەتر سێجار ئاو گلبدەنەوە، بەم جۆرەش دەتوانن گرفتی گەورەی کەمئاوی لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و پشدەر و قەڵادزێش چارەسەر بکەن، دەبنە سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆ مووچەی مانگی هەشت حكومەتی كوردستان پەیوەندی بە بەغداوە دەكات
- تەندروستی
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەشی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: داهاتی نانەوتی کاریگەری لەسەر مووچەی خەڵکی کوردستان نابێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان كوردستان و ئیمارات ڕێکدەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تایەر تۆفیق تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر هونەرمەندان دابەشدەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
19 تشرینی یەکەم
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
19 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق