ئەپیکۆر: کۆمپانیا نەوتییەکان ڕەزامەندن لەسەر فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە
- کوردستان
- 2024-06-22

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمپانیا بەشداربووەکانی ئەپیکۆر ڕەزامەندن لەسەر ئەوەی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بکرێت، بەو مەرجەی گرەنتی دابینکردنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە، هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتییەکان و عێراق تاوەکو ئێستا لەسەر بنەمایەکی دیاریکراو نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە.
ڕاگەینێراوی فەرمی: كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە كوردستان (ئەپیكۆر) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردووەتەوە، "کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکۆر ڕەزامەندن لەسەر ئەو چارەسەرەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان خراوەتەڕوو، کە فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتە لەنێوان كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی نەوت و سۆمۆ."
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکەوتی 12-06-2024 پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، "لێکتێگەیشتن کراوە و کێشەی سەرەکی تێچووی نەوتە، گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەرئەنجامیان هەبووە و سەرچاوەکەشی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بوو بۆ بەغدا".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






