
ئاگر لە سنووری لوبنان و ئیسرائیل بەهۆی بۆردوومانەوە - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر باشووری لوبنان دەکات ئەگەر حیزبوڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل ڕانەگرێت، لەبەرامبەردا حیزبوڵڵای لوبنانیش تاکە مەرجی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگرتنی شەڕی غەززەیە، بۆ هەموو ئەگەرێکیش ئامادەن.
لێدوانی فەرمی: ڕیاز قەهوەچی، سەرۆکی ناوەندیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بۆ شرۆڤەی سەربازی پێی وایە، دۆخی باشووری لوبنان وەکو ئەوەی ئێستا هەیە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، ئیسرائیل ئامادە نییە بەرەی شەڕ فراوان بێت بۆ لوبنان، ئیسرائیل و حیزبوڵڵا وەکو ئێستا بەردەوام دەبن لە شەڕی دەروونی، لەگەڵ ئەوەشدا گوشار و جموجوڵەکان لەناوخۆی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی بەرەکانی جەنگ بەردەوام دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: محەمەد یەزبک سەرۆکی دەستەی شەرعی حیزبوڵڵا دەڵێت: ئاموس هۆکستین، نێردەی ئەمریکا داوای لێکردوون گوشار لە حەماس بکەن دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ قبووڵ بکەن، بەپێچەوانەوە ئیسرائیل ناچار دەبێت بەرەکانی جەنگ فراوان بکات، وەڵامی حیزبوڵڵاش ئەوە بووە کە دەستیان دەگات بە هەموو شوێنێکی ئیسرائیل، دەیانگەڕێننەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین، بۆ هەموو ئەگەرێکیش ئامادەن، بەهیچ شێوەیەک هێرشەکان لە باشووری لوبنانەوە بۆ سەر ئیسرائیل ڕاناگیرێن تا هێرشەکان بۆ سەر غەززە ڕانەگیرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە




