
وێنەی ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەکەی حاجییان لە ڕومادی
ئاڤا نیوز
لە ڕومادی ئۆتۆمبێلێكی حاجییانی کوردستان وەرگەڕاوە كە ژمارەیەک حاجیی شاری سلێمانی تێدا بووە و چوار حاجی گیانیان لەدەست داوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22-06-2024 لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ سلێمانی پێنج حاجیی هەرێمی کوردستان کە بە "ڤیزای ساڵی" فەڕیزەی حەجیان بەجێگەیاندووە، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لەسەر ڕێگەی ڕومادی بۆ سلێمانی ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی ئەو شارە.
لێدوانی فەرمی: ئەنەس عانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئەنبار ڕایگەیاند: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە چوار حاجی گیانیان لەدەست داوە، کە دوو ئافرەت و دوو پیاون.
لەلایەکی دیکەوە: نیاز شێخ ڕاغب، بەرێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "تاوەکو ئێستا هیچ حاجییەکی هەرێمی کوردستان کە بەگوێرەی ڕێنماییەکان و لە چوارچێوەی ڤیزای حەج سەفەری سعودیەیان کردووە، نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەڕێدەکەون."
هۆکارە زانراوەکان: ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی خێرای ڕومادی دروست بەرامبەر بە بەنزینخانەی ئەبوعبێد عیاد بووە، هۆکارەکەی بەکارهێنانی مۆبایل بووە لەلایەن شۆفێرەکەی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






