خامنەیی بۆ بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار: دڵی دوژمن خۆش نەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-06-23

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای ئێران ئامۆژگاری بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەکات کە لە کاتی بەڕێوەبردنی بانگەشەکانیاندا قسەیەک نەکەن دڵی دوژمنی پێ خۆش بێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری، داوای لە بەربژێرەکان کرد ئەو قسانە نەکەن کە بە هۆیانەوە "دوژمن" دڵخۆش بێت و بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕکابەری هەڵبژاردنەکانیان نەبنە هۆی خۆشحاڵیی "دوژمن".
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا سێ دیبەیتی تەلەڤیزیۆنی لە نێوان شەش بەربژێرەکەدا بەڕێوەچووە و بەربژێرەکان لە دیبەیتەکانیاندا بۆچوونەکانیان سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان دەخەنە ڕوو و ڕەخنە لە هەندێک بابەت دەگرن.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: ڕۆژی 28-06-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، بەشێوەی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی ڕۆژی 19-05-2024 سەرۆککۆماری ئێران بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی باڵەفڕەکەی گیانی لەدەست دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا





