ژمارەیەک لە چەکدارانی حیزبوڵڵای عێراقی
ئاڤا دیجیتاڵ
وێڕای ئەوەی چەندین جار حکومەتەکەی سوودانی داوای وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکای کردووە، بەڵام سوودی نەبووە و دەرئەنجام، تووڕەیی و وەڵامێکی تووندی واشنتنی بەدوای خۆیدا هێناوە.
جموجوڵی گرووپە چەکدارەکان عێراق دەخاتە قۆناغێکی هەستیارەوە
دوای شەڕی داعش عێراق تاڕادەیەک سەقامگیریی بەخۆیەوە بینی، بەڵام جموجوڵی گرووپە چەکدارەکان لە دەرەوەی بڕیاری حکومەتی ناوەند، دۆخی ئەمنی عێراقی خستووەتە قۆناغێکەوە کە لە هەموو لایەکەوە هۆشداری دەدرێت.
سەگڤان دۆسکی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق توانای ڕاگرتنی گرووپە چەکدارەکانی نییە، چونکە ئەو گرووپانە پەیوەستن بە لایەنی دەرەکییەوە، کاریگەریی ئێران بەسەر ئەو چەکدارانەوە زیاترە لە کاریگەریی عێراق.
سامی ڕێکانی، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی گرووپە چەکدارەکان پەنا بۆ ئێران دەبات، ئەمەش ئەوە دەگەیێنت عێراق توانای بڕیاردانی نییە؛ هەروەها گرووپی چەکداری بەناو مقاومەی ئیسلامی، ڕاستەوخۆ فەرمان لە ئێرانەوە وەردەگرێت.
ڕای بەشێک لە سیاسەتمەدارانی عێراقی لەمبارەیەوە:
زافر عانی، سیاسەتمەداری عێراقی: بۆ ئەوەی حکومەت لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا تۆمەتبار نەکرێت بە هاوپەیمانی لەگەڵ میلیشیاکان، چاوەڕوان دەکەین دەستپێشخەری لێپێچینەوەی یاسای جددی بکات، زیاتر بۆ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتن، بەبێ ئەوە قسەکردن لەسەر سەروەری، قسەی تەواو بێمانا و بێبەهایە.
حەیدەر مولا، ئەندامى پێشووترى پەرلەمانى عێراق: ئەمریکا ڕاستەوخۆ ئێران ناکاتە ئامانج، بەڵکو خاکی عێراق بەکاردەهێنێت، ئێران وەڵامی ئەمریکا ناداتەوە تاوەکو ئەوکاتەی بەئامانجکردنەکە لە دەرەوەی خاکەکەی بێت، بەڵکو زیاتر ئامرازەکانی (گرووپە چەکدارەکان) بەکاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوە، حکومەتیش پێشێلکردنی سەروەری سەرکۆنە دەکات.
موجاهید تائی، توێژەر لە کاروباری سیاسیی عێراق: میلیشیاکان هۆکاری بۆردوومانی ئەمریکان بۆ سەر عێراق، میلیشیاکان دەوڵەتیان لاواز کردووە، دەوڵەتی لاواز واتە ڕێگەدان بە پێشێلکردنی سەروەری خۆی.
گرووپە چەکدارەکان سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن
گرووپە چەکدارەکان سەرووی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق مامەڵە دەکەن و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و بڕیاردەری دۆخی ناوخۆی عێراقیش دەبێت لە دەرەوەی سنووری خۆی بێت.
ئاڵۆزی و هێرشە پێچەوانەکانی ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکان لە پەرەسەندن دایە و میلیشاکان دەڵێن، درێژە بە هێرشەکان دەدەن و بەرپرسانی واشنتنیش ڕایدەگەیێنن کە هیچ هێرشێکی سەریان بێوەڵام نابن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکلاییکردنەوەی 71 سکاڵا کۆمیسیۆن سێ لیژنە پێکدەهێنیت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی عێراق 35 ئەندامی بزووتنەوەی قوربانییەکان دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كاندیدە دەرچووانەی ناچنە پەرلەمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای کورسی لە هەر بازنەیەک چەندە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە سێ هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت بەوێنە
19 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
17 تشرینی یەکەم
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
17 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 20 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە
- بزنس
- 15 تشرینی یەکەم
نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ
- ڕاپۆرت
- 13 تشرینی یەکەم
ڕێکخراوێک نهێنییەکانی ژووری سێدارە لە عێراق ئاشکرا دەکات