
لە وێستگەی بازیان پشت بە شێوازێکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبەسترێت و پێویستی بە سووتەمەنی نییە
ئاڤا دیجیتاڵ
لەڕێگەی پشتبەستن بە وزەی پاک، بەرهەمی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان 250 مێگاوات زیاد دەبێت.
بۆچی گرنگه: لەگەڵ زیادبوونی مێگاواتی کارەبا لە مانگی چواری ئەمساڵ، ڕاستەوخۆ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت.
لێدوانی فهرمی: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: لە مانگی چواری ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا، لە وێستگەی كۆمباین سایكڵی بازیان زیاد دەبێت، كە وزەیەكە پێویستی بە سووتەمەنی نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ناوچە گەرمەكان هەشت بۆ نۆ كاتژمێرە، بۆ ناوچە ساردەكانیش حەوت بۆ هەشت كاتژمێرە، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواست، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات و ناجێگیرە.
ژمارهكان وا دهڵێن: ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و ژمارەی بەستنی پێوەری زیرەك بەمشێوەیە:
ـ ژمارەی هاوبەشانی كارەبا: یهك ملیۆن و 809 ههزار و 280 هاوبەش.
ـ ژمارەی ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بەستووە: یهك ملیۆن و 350 ههزار و 791. هاوبهش
ـ ڕێژەی سەدی بەستنی پێوەری زیرەک: 74.7%.
ئەمەش بزانە: وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی كوردستان 15 وێستگەن و توانای بەرهەمهێنانیان حەوت هەزار و 439 مێگاواتە، ئێستا وێستگەکان تەنها (46.8%)ی تواناكەیان بەكاردەهێنن و ، بەرهەمەکەشیان سێ هەزار 487 مێگاواتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی سەنگاو دەخاتەڕوو