
هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدا هەیە بە هێزی هاوبەش پڕدەکرێنەوە و دوو لیوای تایبەت بۆ ئەو بەمەستە پێکهێنراون.
وێنە گەورەکە: بۆشاییەکی ئەمنی گەورە لە چەند ناوچەی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، چەندینجار گفتوگۆ لەنێوان هەردوولادا کراوە بۆ ئەوەی بە هێزی هاوبەش پڕبکرێنەوە.
بۆچی گرنگە: بوونی ئەو بۆشاییە، هۆکارە کە هەندێک جار داعش هێرش و جموجوڵ تێیدا دەکەن، بەم هەنگاوە ئەو بۆشاییانەی کە هەیە پڕدەکرێنەوە و سەقامگیری تەواو دێتە کایەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا دوو لیوای هاوبەش پێکهێنراون و ئامادەن کە ژمارەی هەردووکیان نزیکەی حەوت هەزار سەرباز دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لیوای یەک پێکهاتەکەی زیاتر عەرەب و لیوای دووش بەشی زۆری کوردن، تەنیا ئەوە ماوە دابەشبکرێن بەسەر ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە و لە خانەقین تاوەکو چیای قەرەچووخ لە قەزای مەخموور بڵاودەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت